بە بۆنەی ڕۆژی زمانی کوردییەوە لە ناوەندی ڕۆشنبیری و ھونەری محەمەد شێخۆ لە کانتۆنی جەزیرە بە بەشداری ١٥ خانەی بڵاوکردنەوە، پیشانگایەکی کتێب کرایەوە.
ڕۆشنبیر و نووسەرانی ڕۆژئاڤاش دەڵێن، ئەنجامدانی ئەم چالاکییانە بۆ زمانی کوردی گرنگە و پەیوەندی نێوان کایەی ڕۆشنبیری و خوێنەران زیاتر دەکات.