سەنتەری پاراستن و بەرگریکردن لە بیروڕای ئازاد پێکدەھێنرێت

2022-05-15   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
"کارزان فازیل" لە سەنتەری پەرەپێدانی مافی مرۆڤ لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەگەریدا ڕایگەیاند، ماوەی چەند ساڵێکە ھەرێم بە قەیرانی ڕۆژنامەنوسیدا تێدەپەڕێت، ئەوەش وایکردووە بیر لە دروستکردنی سەنتەری بەرگری لە یاسای ڕۆژنامەگەری بکەنەوە.

داوا لە ڕۆژنامەنووسانیش دەکات بە دەسەڵات بڵێن کاری ڕۆژنامەگەری ھێڵی سوورە و نابێت ببەزێنرێت و خەڵک لەسەر بیروڕای ئازاد سزا بدرێت.

"محەمەد مەعروف" پارێزەری ڕاوێژکاریش ڕایگەیاند، ئامانجی سەرەکی پڕۆژەکە، بەرزکردنەوەی ئاستی ھۆشیاری ڕۆژنامەنووسان و پاراستنی سودمەندانە لە پێشێلکارییەکان.