ئامێری (یاگ لەیزەر) بۆ بەرکەووتوانی چەکی کیمیایی ھەڵەبجە دابینکرا

2022-05-15   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
ئامێرێکی پیشکەوتووی تایبەت بە نەشتەرگەری چاو بۆ نەخۆشخانەی بەرکەووتوانی چەکی کیمیایی ھەڵەبجە دابینکرا.

د. ئازاد مستەفا بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی ھەڵەبجە ڕایگەیاند، ئێستا ئامێری (یاگ لەیزەر) بۆ بەشی نەشتەرگەری چاو لە نەخۆشخانەی بەرکەتووانی چەکی کیمیایی بەردەستە و تایبەتە بە ئەوانەی نەشتەرگەری لابردنی ئاوی سپی چاو یان دانانی ھاوێنەی چاو دەکەن.

داواشی لە وەزارەتی تەندروستی و دارایی ھەرێم کرد پارەی پێویست بۆ نەخۆشخانەکە دابین بکەن بۆ ئەوەی ھیچ بریندارێک بۆ چارەسەر ڕەوانەی ئێران نەکرێت.