سزای زیندانی بەسەر شۆفێری ڕووداوی گیانلەدەستدانی مامۆستا بەریتانیەکە سەپێنرا

2022-05-15   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
ساڵێک لەمەوبەر مامۆستایەکی بەریتانی بەھۆی ڕووداوی ھاتووچۆ لە دھۆک گیانی لە دەستدا، لە ئێستاشدا سزای زیندانی ساڵێک بەسەر شۆفێری ئەو ڕووداوەدا سەپێنراوە.

مەسعود محەمەد پارێزەری دایکی مامۆستا بەریتانییەکە لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند،  بە بڕیاری دادوەر سزای ساڵێک زیندانی بەسەر شۆفێری ئەو ڕووداوەدا سەپێنراوە کە ساڵێک لەمەوبەر بە ئۆتۆمبێل لە مامۆستایەکی بەریتانی دەدات لە شاری دھۆک.

دایکی مامۆستا بەریتانییەکەش دەڵێت ئەو ماوەیە کەمە و پێویستە یاسا ڕۆڵی خۆی ھەبێت، لە ئێستاشدا دادگا ڕێگەی بە دایکی مامۆستا بەریتانییەکە داوە لە دادگای بەرایی داوای قەرەبوو بکاتەوە.