ژمارەیەک کاسبکار و دانیشتووی گەڕەکی پەنجا عەلی دژی ڕووخانی خانوو و دووکانەکانیان گردبوونەوە.
ئیدارەی کەرکوک بە مەبەستی جێبەجێکردنی پڕۆژەی دووسایدکردنی ڕێگەی کەرکوک - لەیلان ھەوڵی ڕووخاندنی خانوو و دوکانەکانی گەڕەکی پەنجا عەلی دەدات، بەڵام دانیشتوانی ناوچەکە گردبوونەوەیەکیان ئەنجامدا و خێوەتیان لە ناوەندی گەڕەکی پەنجا عەلی ھەڵدا .
دەشڵێن، ئەوان دژی پڕۆژە نین، بەڵام داواکارین پانی ڕێگەکە لە ٣٠ مەترەوە بکرێتە ٢٠ مەتر.