ئۆکراین یەک ملیۆن ھاوڵاتی وڵاتەکەی دەکات بە سەرباز

2022-05-14   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
ئەلێکسی ڕیزنیکۆف وەزیری بەرگری ئۆکراین ڕایگەیاند، وڵاتەکی بە نیازە یەک میلۆن کەس لە دانیشتووانی وڵاتەکەی بکات بە سەرباز، بۆ زیادکردنی تواناکانی بەرگری لە ئۆکراین.

وەزیری بەرگری ئۆکراین لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵاتی فەیسبووک نوسیوویەتی، لەسەر چەندین تەوەر کار دەکەن، بە مەبەستی دڵنیایی لە زیادکردنی تواناکانی بەرگریکردن، ھەموو ھەوڵێکیشیان بۆ ئەوەیە یەک ملیۆن کەس بکەنە سەرباز، بۆ ئەوەی بەرپەرچی دوژمن بدەنەوە.

ھێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراین نزیکبووەتەوە لە سێ مانگ، بەھۆی ئەو جەنگە قورسەشەوە زیانێکی ماددی و گیانی زۆر بە ھەردوولا گەیشتووە، بە تایبەتی ئۆکراین، کە بەشێکی زۆری ژێرخانی ئابوری ئەو وڵاتە خاپوور بووە.