لە عێراق کار بۆ بەھەمیشەییکردنی مامۆستایانی وانەبێژ دەکرێت

2022-05-14   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
لە عێراق کار بۆ بەھەمیشەییکردنی وانەبێژان دەکرێت، وەزیری پەروەردەش دەڵێت، وانەبێژان بەپێی بودجەی ٢٠٢٢ دەکرێن بە گرێبەست.

عەلی دلێمی وەزیری پەروەردەی عێراق راگەیاندوە، لە ئێستادا حکومەت بایەخی زۆر دەدات بە پرسی وانەبێژەکان، ھەموو ڕێکارەکانی ئەو دۆسیەیەی تەواوکردوە، بۆئەوەی بکرێن بە گرێبەست و دواتر بە ھەمیشەیی.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە، لە ئێستادا مامۆستایانی وانەبێژ بە بڕیاری ٣١٥ و بە پشتبەستن بە بودجەی ٢٠٢٢، دەکرێن بە گرێبەست، پرسی بە ھەمیەشیکردنیشیان لە لێکۆڵینەوە و گفتوگۆکردندایە، ھەوڵەکانیش بۆ دامەزراندنی وانەبێژانیش بەردەوامی ھەیە.