لە ھەرێم ٩٩٥ تووشبووی تری کۆرۆبا چاکبوونەوە
لە ھەرێمی کوردستان تەنھا یەک حاڵەتی گیان لەدەستدان بە کۆرۆنا و ٩٧ حاڵەتی تووشبوونی تر تۆمارکرا.
وەزارەتی تەندروستی ھەرێم رایگەیاند، ٩٧ کەسی تر تووشی کۆرۆنا بوون، کە ٢١ لە "ھەولێر" و ٤٨ لە "سلێمانی" و ٢٦ لە "دھۆک" و ٢ حاڵەت لە "گەرمیان" تۆمارکراوە. ھاوکات ١ توشبوو لە "ھەولێر" گیانی لەدەستداوە و ٩٩٥ توشبووی تر چاکبوونەتەوە.
کۆی گشتی تووشبووانی کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان گەیشتە ١٠٣ ھەزار و ٦٦٢ کەس، تا ئێستاش ٣٣٩١ توشبوو گیانیان لەدەستداوە و ٧٣ ھەزار و ١٥٣ توشبووش چاکبوونەتەوە.
|