لە دژی بەخێوکردنی مەڕوماڵات لەناو قەزاکەدا، لە ئاکرێ چەند بڕیارێک دەرچوون.
مازن محەمەد سەعید، قائیمقامی ئاکرێ لە لێدوانێکدا بۆ کوردسات نیوز ڕایگەیاند، لەگەڵ شارەوانی و سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکانی ئاکرێ کوبوونەتەوەو و چەند بڕیارێکیان داوە.
و بە پێی بڕیارەکان لەمەودوا لە ڕێی موختاری گەڕەکەکان ئاگاداری خاوەن ئاژەڵ و مەروماڵاتەکان دەکرێت تا لە ماوەیەکی دیاریکراودا شوێنی بەخێوکردنی ئاژەڵەکان لاببرێت و ھەر کەسێک پابەند نەبێت ڕووبەڕووی دادگا دەکرێتەوە.