داھاتی فرۆشی نەوتی عێراق لە چوار مانگی ڕابردوودا زیاتر لە ٣٨ ملیار دۆلار بووە

2022-05-11   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
داھاتی عێراق لە ماوەی چوار مانگی سەرەتای ٢٠٢٢دا گەیشتە زیاتر لە ٣٨ ملیار دۆلار.

کۆمپانیای (سۆمۆ) ڕایگەیاند، داھاتی نەوتی عێراق گەیشتووەتە ٣٨ ملیار و ٥٩٤ ملیۆن دۆلار، بەوەش داھاتی نەوت بە ڕێژەی لە ٨٢٪ بەراورد بە ساڵی ڕابردوو زیادیکردووە کە لەو ساڵەدا داھات گەیشتووەتە (٢١ ملیار و ١١٣ ملیۆن دۆلار).

سۆمۆ ئاماژەش بەوە دەکات تێکرای نرخی بەرمیلێک نەوت لە ماوەی چوار مانگی سەرەتای ئەمساڵدا گەیشتووەتە ٩٧ دۆلار و ٨٠ دۆلار، بەوەش زیادیکردووە بە بڕی ٦٢.٩٪ بەرامبەر بە نرخی بەرمیلێک نەوت لە چوار مانگی سەرەتای ساڵی رابردوودا (کە لە ساڵی ٢٠٢١ نرخی یەک بەرمیل نەوت بە شێوەی تێکڕای گەیشتووەتە ٦٠ دۆلار).

عێراق لە ئایاری ٢٠٢٠ەوە، پابەندی ڕێککەوتنی کەمکردنەوەی ئاستی بەرھەمھێنانی نەوتە کە لەلایەن "ئۆپێک پڵەس"وە پەسەند کراوە و ئەوەش کاریگەریی لەسەر ھەناردەکردنی نەوت ئەو وڵاتە کردووە کە لە ڕەوشی ئاساییدا مانگە ١٠٧ ملیۆن بەرمیل ھەناردە دەکات.