دەرباز کۆسرەت رەسول لەگەڵ بەرپرسی نووسینگەی یەکێتی ئەوروپا کۆبوەوە

2022-05-11   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
دەرباز کۆسرەت رەسول کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە شاری ھەولێر پێشوازی کرد لە ماری پارێت بەرپرسی نووسینگەی یەکێتی ئەوروپا لە ھەرێمی کوردستان.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی دۆخی کوردستان و عێراق و ھەنگاوەکانی پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق و رۆڵی لایەنەکان تێیدا، دەرباز کۆسرەت رەسول دیدو تێڕوانین و سیاسەتی یەکێتیی لەبەرامبەر پرسەکان خستەڕوو.