لە دیوانیە بۆمبێکی چێندراو بە کاروانێکی ھێزەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی تەقییەوە

2022-05-11   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
تەقینەوەیەک کاروانێکی ھێزەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە نزیک پارێزگای دیوانیە، کردە ئامانج.

سەرچاوەیەکی ئەمنی رایگەیاند، بۆمبێکی چێندراو کاروانێکی لۆجستی ھێزەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە سنورەکانی پارێزگای دیوانیە کردۆتە ئامانج، بەڵام ھیچ زیانێکی لێنەکەوتەوە. 

بە ئامانجگرتنی ھێزەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە پارێزگاکانی عێراق، لە دوای کوشتنی قاسم سولەیمانی و ئەبو مەھدی موھەندس لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغداد لە ساڵی ٢٠٢٠، زیادی کردووە، بەڵام زۆربەی ھێرشەکان بێ زیان تێدەپەڕن.