ڕووسیا هەڕەشەی خاپورکردنی وڵاتانی ناتۆ دەکات

2022-05-10   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
بەڕێوەبەری ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ڕووسیا ھەڕەشە لە وڵاتانی ئەوروپا دەکات و ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر جەنگی ئەتۆمی لە نێوانیاندا بەرپا ببێت، بە ٣٠ خولەک ھەموو وڵاتانی ناتۆ خاپور دەکەن.

ئەو لێپرسراوە باڵایەی ڕووسیا ڕایگەیاندووە، پێویستە ڕێگە نەدەن جەنگی ئەتۆمی لە نێوان ڕووسیا و وڵاتانی ئەوروپادا بەرپا ببێت، چونکە ھێرشە ئەتۆمییەکان کاریگەریی نەرێنی لەسەر زەوی جێدەھڵێت و سوپای ڕووسیا توانای ھەیە لە ٣٠ خولەکدا ھەموو وڵاتانی ناتۆ خاپور بکات.

دەربارەی ئۆکراین ئاماژەی بەوەکردووە، بوونی ئۆکراینێکی سەربەخۆ لە پاڵ ڕووسیا، لە کۆتاییدا دەبێتە وڵاتێکی دوژمنی ڕووسیا و دەروازەیەک بۆ دەستدرێژی بۆ سەر گەلی وڵاتەکەی.

باسی لەوەشکردووە، ھێرشەکانی ڕووسیا لە ئۆکراین جەنگێکە لە پێناو مافی وڵاتەکەی لە بوون لە سەربەخۆیی و یەکگرتوویدا.