تەندروستی

تەندروستی جیھانی: چەندین ئاماژە ھەن بۆ سەرکەوتن بەسەر کۆرۆنادا


رێکخراوی تەندروستی جیھانی گەشبینە بە کۆنترۆڵکردنی کۆرۆنا و رایگەیاند، چەندین ئاماژە ھەن کە رەنگە لەمساڵدا سەرکەوتن بەسەر کۆرۆنا رابگەیەندرێت.

"مارگریت ھاریس" وتەبێژی رێکخراوەکە لە چاوپێکەوتنێکدا رایگەیاند، چەندین ئاماژەی ئەرێنی ھەن سەبارەت بە کۆنترۆڵکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەمساڵدا، بەڵام بەو مەرجەی رێکارەکانی خۆپارێزی پەیڕەو بکرێن و ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ ئاستی ھۆشیاری و بەرپرسیاری خەڵک بەرامبەر ئەو ڤایرۆسە. 

جەختیشی کردەوە لەوەی، ڤاکسینی کۆرۆنا کاریگەر نابێت ئەگەر بێتو ژمارەی تووشبووان کەم نەکرێتەوە، بەو شێوەیەش دەتوانرێت سەرکەوتن بەسەر کۆرۆنا رابگەیەندرێت.

تا ئێستا ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە جیھان بۆ سەروو ٨٤ ملیۆن کەس بەرزبووەتەوە و لەو ژمارەیەش زیاتر لە ٦٠ ملیۆن تووشبوو چاکبوونەتەوە.



مانگ پێشتر - Jan 3 2021 11:08AM
Print Friendly and PDF
زیاتر