لە ئەمریکا ژمارەی گیان لە دەستدان بە کۆرۆنا بۆ کەمترین ئاست دابەزی

2021-06-05   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
لە سەرھەڵدانی کۆرۆناوە تا ئێستا ژمارەی گیان لە دەستدان بە کۆرۆنا لە ئەمریکا بۆ کەمترین ئاست دابەزیوە و ئەمەش بە نیشانەی سەرکەوتنی بەکارھێنانی خێرای ڤاکسینی کۆرۆنا دادەنرێت لەو وڵاتە.

بە پێی زانیارییەکانی زانکۆی جۆنز ھۆبکنز کە ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ شیکردنەوەی بۆ کردووە، لە ماوەی ھەفتەی ڕابردوودا ژمارەی گیان لە دەستدان بە کۆرۆنا بۆ ٤٣٢ کەس دابەزیوە، ئەمەش کەمترین گیان لە دەستدانە لە مانگی ئازاری ساڵی ڕابردووەوە تۆمار کرابێت.

تەندروستی ئەمریکا ڕایگەیاندووە، تا ئێستا نیوەی دانیشتوانی ئەمریکا ھەردوو ژەمەکەی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە و پێدانی ڤاکسین بە سەرجەم بە تەمەنەکانیش کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر کەمکردنەوەی ژمارەی گیان لە دەستدان ھەبووە.