چین ڤاکسینی کۆرۆنا بۆ منداڵی تەمەن سێ ساڵ بەکاردەھێنێت

2021-06-05   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
(چین) بڕیاریدا بە پێدانی ژەمە ڤاکسینی (سینوڤاک) بە مندڵانی تەمەن سێ ساڵان، ڕێکخراوی تەندروستیش ئەو ھەنگاوە بە پێویست نازانێت.

دوای ئەوەی ڕێکخراوی تەندروستیی جیھانی ڕەزامەندیی نیشاندا لەسەر بەکارھێنانی ڤاکسینی سینۆڤاکی چینی لە حاڵەتی بە پەلەدا، کۆمپانیا چینیەکە ڕایگەیاند، حکومەتی (بەیجین) بڕیاریداوە بە بەکارھێنانی ژەمە ڤاکسینی بەرھەمی کۆمپانیاکەیان بە مندڵانی تەمەن (٣ تا ١٧) ساڵان لە حاڵەتی پێویست و بە پەلەدا.


ئەوەش لە کاتێکدایە کە پێشتر دکتۆر (کاسرین لی ئۆبراین) پسپۆڕی منداڵان و لێپرسراوی بەشی کوتان لە ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی ڕایگەیاند، پێویست ناکات منداڵان بخرێنە ناو پڕۆسەی وەرگرتنی ژەمە ڤاکسینی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بە تایبەتی کە توانای بەرگری لە مندڵان لە بەرامبەر ڤایرۆسەکە لە ئاستێکی بەرزدایە و زۆر بە کەمی تووشی پەتاکە دەبن، بۆیە دەبێت بە ساڵاچووان لە ئەولەویەتی وڵاتانی جیھاندا بن بۆ پێدانی ڤاکسینەکە.