زاخارۆڤا: ئەگەر فینلەندا و سوید ببنە ئەندامی ناتۆ دەبنە مەیدانی جەنگ

2022-05-05   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
"ماریا زاخارۆڤا" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا دەڵێت، فینلەندا و سوید دەبنە مەیدانی جەنگ ئەگەر ببنە ئەندام لە ناتۆ.

"زاخارۆڤا" ڕایگەیاند، ماوەیەکە سوید و فینلەندا تاوتوێی بە ئەندامبوون دەکەن لە ھاوپەیمانی باکوری ئەتڵەسی "ناتۆ"، ئەگەر بێت و ئەو دوو وڵاتەش ببنە ئەندام لەو ھاوپەیمانییە، ئەوا دەبنە مەیدانی جەنگ لەگەڵ ڕووسیا و پەیوەندییەکانیان بە تەواوی بەرەو ئاڵۆزی دەچێت.

وتیشی، لەو بڕوایەدا نییە کە خەڵکی سوید و فینلەندا حەز بە تێکچوونی پەیوەندییەکان و ڕەوشی وڵاتەکانیان بکەن.

لێدوانەکەی "زاخارۆڤا" دوای ئەوە دێت کە "سانا مارین" سەرۆک وەزیرانی فینلەندا ڕایگەیاندبوو، ھیوادارن ناتۆ بە زووترین کات بە ئەندامبوونیان پەسەند بکات، جا بە تەنھا بن یاخود لەگەڵ سوید.