لە بەردەوامی بۆردومانەکانی سوپای روسیا بۆ سەر ئۆکراین، ژێرخانی ھێڵی ئاسنینی ئەو وڵاتە کرایە ئامانج.
ئۆلکسەندەر کامیشین سەرۆکی دەستەی ھێڵی ئاسنینی ئۆکراین رایگەیاندووە، موشەکەکانی روسیا شەش ھێڵی ئاسنینیان لە ناوچەکانی ناوەڕاست و خۆرئاوای ئۆکراین کردۆتە ئامانج و بۆردومانەکان زیانی گەورەیان لێکەوتۆتەوە و گەشتەکانی ١٤ شەمەندۆفێر راگیراون.
لەلایەکی تریشەوە باڤڵۆ کیریلینکۆ حاکمی ناوچەی دۆنیتسک رایگەیاندوە، بەھۆی ھێرشەکانی روسیاوە لە چەند سەعاتی رابردوودا ٢١ مەدەنی کوژراون و ٢٧ی تریش برینداربوون.