بەریتانیا کاروانێکی تری ھاوکاری سەربازی بە بڕی ٣٧٥ ملیۆن دۆلار دەنێرێتە ئۆکراین

2022-05-04   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
بەریتانیا کاروانێکی تری ھاوکاری سەربازی بە بڕی ٣٧٥ ملیۆن دۆلار دەنێرێتە ئۆکراین .

"بۆریس جۆنسن" سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لە بەردەم پەرلەمانی وڵاتەکەی رایگەیاند ، لە سەرەتای دەستپێکردنی ھێرشەکانی روسیا بۆ سەر ئۆکراین ، رۆڵی بەرچاویان ھەبووە لە ھاوکاریکردنی ئۆکرانیەکان و لە بەردەوامی ھاوکارییەکانیشدا ، بە بڕی ٣٧٥ ملیۆن دۆلار ھاوکاری تری سەربازی بۆ ئەو وڵاتە دەنێرن کە لە نێو ھاوکارییەکاندا ، فرۆکەی بێ فرۆکەوان و ئۆتۆمبێلی زرێپۆش و ئامێری رادار ھەیە .