پوتن وەڵامی پاپای ڤاتیکان ناداتەوە

2022-05-03   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیکان ڕایگەیاند، وەک ھەوڵێک بۆ ڕاگرتنی جەنگ لە ئۆکراین داوای چاوپێکەوتنی ڤلادیمێر پوتن سەرۆکی ڕووسیای کردووە بەڵام تا ئێستا وەڵامی نەداوەتەوە.

پاپا لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەی کوریر دیلا سیرای ئیتاڵی ڕەخنەی لە پاتریاکی کڵێسای ئەرسەدۆکسی لە ڕووسیا گرت لە بەرامبەر پشتیوانیکردنی جەنگ لە ڕووسیا و ڕایگەیاند، ناکرێت ببێتە خزمەتکاری کوشتارگەی پوتن.

وتیشی، داوایکردووە  لە مۆسکۆ چاوی بە ڤلادیمێر پوتن بکەوێت وەک ھەوڵێک بۆ ڕاگرتنی جەنگ لە ئۆکراین، بەڵام تا ئێستا وەڵام نەدراوەتەوە.

پێشتریش ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکراین داوای لە پاپا کردبوو سەردانی وڵاتەکەی بکات و نێوەندگیری بکات لە نێوان مۆسکۆ و کیێڤ بۆ کۆتایھێنان بە جەنگ.