وەرزش

ئیڤەرتۆن لە ناو یاریگای خۆیدا بە وێستهام دۆڕا


لە یارییەكی هەفتەی ١٧ی پرێمەرلیگ، یانەی ئیڤەرتۆن لە نێو یاریگای گۆدیسۆن پارك میوانداری یانەی وێستهامی كرد و یارییەكەی بە ئەنجامی گۆڵێكی بێ وەڵام پێ دۆڕاند.

نیوەی یەكەمی یارییەكە سەرەڕای چەند هێرشێكی هەردوو تیپ، بەڵام لەو ٤٥ دەقەیەدا هیچ گۆڵێك تۆمارنەكرا.

یارییەكە تا دەقەی ٨٦ بە بێ گۆڵ مایەوە، بەڵام لەو كاتەدا تۆماس سۆسێك بە پاسێكی كریسوێل گۆڵێكی كوشندەی بۆ وێستهام تۆماركرد و ئەوەش بەس بوو بۆ ئەوەی تیپەكەی بە سێ خاڵەوە یاریگا  جێبهێڵێت.

بەوەش ئیڤەرتۆن چانسی نزیكبوونەوەی لە لوتكەی ڕیزبەندی لە دەستدا و بە ٢٩ خاڵەوە بە شێوەیەكی كاتی پلەی چوارەمیان گرتووە و وێستهامیش بە ٢٦ خاڵەوە لە پلەی ١٠یەمدایە.



2 مانگ پێشتر - Jan 2 2021 11:40AM
Print Friendly and PDF
زیاتر
123