تەندروستی

ڕێژەی چاکبوونەوەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کەرکوک ٨٨٪ی تێپەڕاندووە


بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی کەرکوک ڕایگەیاند، ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا گەیشتووەتە ٣١ ھەزار و ٧٦٣ کەس، تا ئێستاش ٨٠٧ تووشبوو بە ڤایرۆسەکە گیانیان لە دەستداوە، لەو ژمارەیەش ٢٨ ھەزار و ٥٠ تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە.

تەندروستی کەرکوک ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، لە مانگی ڕابردوودا ٧ ھەزار و ٩٣٩ تووشبووی کۆرۆنا تۆمار کراوە، ١٠ ھەزار و ١٩٣ تووشبوو چاکبوونەتەوە، بەو پێیەش ڕێژەی چاکبوونەوە لە کەرکوک بەرزبووەتەوە بۆ ٨٨.٣١٪ .

2 مانگ پێشتر - Jan 2 2021 11:36AM
Print Friendly and PDF
زیاتر