تەکنەلۆژیا

هۆشمەندترین تەختی نوستن لە جیهاندا


لە هەواڵێکی ئاژانسی "سترایڤ می"دا هاتووە، کە کۆمپانیای (های ئینتێریەرس)ی ئیتاڵی تەختێکی نوستنی ئەلیکترۆنی بەرهەمهێناوە بە ناوی "های کان" کە بیرۆکەیەکی مۆدێرنی ئەلیکترۆنییە و ئەزمونێکی کۆکراوەی چێژ و تەکنۆلۆژیایە.

بە گوێرەی هەواڵەکە، تەختی "های کان" شاشەیەکی گەورەی وردبین لەخۆدەگرێت کە ئامێری کۆمپیوتەری لەسەر جێگیرکراوە و بە تۆڕی ئینتەرنێتەوە بەستراوە و چەندین یاری ئەلیکترۆنی بۆ زیاد کراوە، هەروەها نوێترین و پێشکەوتووترین سیستەمی دەنگی و ڕووناکی خوێندنەوەی بۆ دابینکراوە لە پاڵ بارگاویکەرەوەی بێ وایەر (wireless)ی مۆبایل و یەکەی کۆنتڕۆڵی یاریە ڤیدیۆییەکان و چەندان ئامڕازی دیکەی چێژبەخشین وەک وایفای.

لەو بارەیەشەوە کۆمپانیای (های ئینتێریەرس) ڕایگەیاندووە کە دەیانەوێت، هاوشێوەی داهێنانەکانی کۆمپانیاکانی "تێسلا" و "ئەپڵ" لە بوارەکانی  ئوتومبێل و مۆبایلدا، داهێنان لە دیزاینکردنی ئەلیکترۆنی کەلوپەل و ئامڕازەکانی ناوماڵدا بکەن بە تایبەت مۆبیلیات.

لە کۆتایشدا ئاماژە بەوەکراوە، کە نرخی هەر تەختێکی "های کان" لە بازاڕەکانی جیهاندا دەگاتە نزیکەی ٥٢ هەزار دۆلاری ئەمریکی.
هاي كان
هاي كان

2 مانگ پێشتر - Jan 2 2021 10:27AM
Print Friendly and PDF
زیاتر
1