تەندروستی

كۆرۆنای نوێ تا دێت زیاتر بڵاودەبێتەوە


ماوەی مانگێكە كۆرۆنا نوێیەكە لە بەریتانیا سەریهەڵداوە و سەرەڕای گرتنەبەری ڕێكاری خۆپارێزیی توند لەسەر سنورەكان و فڕۆكەخانەكان، كۆرۆنا نوێیەكە گەیشتووەتە چەندین وڵاتی تری جیهان و تا ئێستا ژمارەی ئەو وڵاتانەی ئەو ڤایرۆسە نوێیەیان تێدا تۆماركراوە گەیشتووەتە ٣٣ وڵات. دوایین وڵاتیش كە ئەو جۆرە نوێیەی كۆرۆنای تێدا تۆماركراوە توركیایە.

فەخرەدین كۆجە وەزیری تەندروستیی توركیا تۆماركردنی ١٥ تووشبووی بەو ڤایرۆسە نوێیە ڕاگەیاند، كە سەرجەمیان لە بەریتانیاوە چوونەتە ئەو وڵاتە.

كۆرۆنای نوێ‌ بە شێوەیەكی سەرەكی لە وڵاتانی ئەوروپا بڵاوبووەتەوە و لە كیشوەری ئاسیاش تا ئێستا لە چین و هیندستان و ژاپۆن و ئوردن و ئیسڕائیل و پاكستان و سەنگافورە و ئیماڕات و تایوان تۆماركراوە و كۆی ژمارەی ئەو وڵاتانەی ڤایرۆسەكەیان تێدا بڵاوبووەتەوە گەیشتووەتە ٣٣ وڵات.

بەپێی زانیارییە پزیشكییەكان هەموو ڤایرۆسەكان گۆڕانكاری لە خۆیاندا دەكەن، ئەوەش جێی نیگەرانییە و ئاستەنگ بۆ ئەو ڤاكسینانە دروست دەكات كە پەرەیان پێ‌ دەدرێت بۆ بەرەنگاربونەوەیان.



2 مانگ پێشتر - Jan 2 2021 10:20AM
Print Friendly and PDF
زیاتر