روسیا بڕیاریدا بە بڕینی غازی پۆڵەندا و بولگاریا

2022-04-27   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
روسیا ھەڕەشەکەی جێبەجێ کرد و غازی لە دوو وڵاتی ئەوروپا بڕی.

کۆمپانیای گازپرۆمی روسی رایگەیاند، بەھۆی ئەوەی بە رۆبڵ پارەی ئەو غازەیان نەداوە کە لە روسیاوە بۆیان ھەناردە دەکرێت، لەمڕۆوە غازی پۆڵەندا و بولگاریایان بڕیوە و تا ئەو کاتەی ئەو بڕە پارەیەی لەسەریان کەڵەکە بووە بە رۆبڵ دەیدەنە مۆسکۆ، غازی روسیا رەوانەی ئەو دوو وڵاتە ناکرێتەوە، ئەم ھەنگاوەش دوای ئەوە دێت ڤلادیمیر پوتن سەرۆکی روسیا بڕیاریدا تەنھا بە دراوی وڵاتەکەی پارەی غاز لەو وڵاتە ئەوروپیانە وەربگیرێت کە لە جەنگی ئۆکراین دژایەتی روسیا دەکەن.

لە بەرامبەر بڕیارەکەی گازپرۆمیشدا، سەرۆک وەزیرانی بولگاریا نیگەرانی دەربڕی و رایگەیاند، بڕیارەکە بۆ بێزارکردنە، سەرۆکی پەرلەمانی روسیاش رایگەیاند، پێویستە ئەو بڕیارە تەواوی ئەو وڵاتانەی تریش بگرێتەوە کە دۆستی روسیا نین.