لە ٢٠٢٠دا عێراق بە بەهای ٤٢ ملیار دۆلار نەوتی فرۆشتووە
لە ساڵی ٢٠٢٠دا عێراق بە بەهای ٤٢ ملیار دۆلار نەوتی فرۆشتووە و داهاتی دەروازە سنوورییەكانیش ٨٢٤ ملیۆن دۆلار بووە.
وەزارەتی نەوتی عێراق بڵاویكردەوە، لە ساڵی ٢٠٢٠دا عێراق بە بەهای ٤٢ ملیار دۆلار نەوتی هەناردەی دەرەوە كردووە و مانگی ڕابردوو واتە مانگی ١٢ی ٢٠٢٠یش ٨٨ ملیۆن و ٢١١ هەزار و ٧٥٠ بەرمیل نەوتیان فرۆشتووە، كە داهاتەكەی دەكاتە ٤ ملیار و ٢١٣ ملیۆن و ٤٣٢ هەزار دۆلار.
لە لایەكی ترەوە دەستەی دەروازە سنوورییەكان بڵاویكردەوە، ساڵی ٢٠٢٠ داهاتی باج و ڕسوومات و گومرگی سەرجەم دەروازەكان ٨٢٤ ملیۆن دۆلارە، كە ٥٠ ملیۆن دۆلاری زیاترە بەراورد بە ساڵی ٢٠١٩.
ئاشكراكردنی داهاتەكانی ساڵی ٢٠٢٠ لە كاتێكدایە، ئابووری عێراق ڕووبەڕووی قەیرانی گەورە بووەتەوە و بۆ پڕكردنەوەی كورتهێنانی بودجە حكومەت پەنا بۆ كەمكردنەوەی مووچەی پلە باڵاكان و لێبڕین لە مووچەی فەرمانبەران دەبات.
|