ئەمڕۆ وەزیرانی دەرەوە و بەرگریی ئەمریکا سەردانی کیێڤ دەکەن

2022-04-24   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکراین رایگەیاند، رۆژی یەکشەممە وەزیرانی دەرەوەو بەرگری ئەمریکا سەردانی کیێڤ دەکەن و گفتوکۆ لەبارەی ئەو جۆرە چەکانە دەکەن کە ئۆکراین پێویستییەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ھێرشی روسیا.

زیلینسکی لە وێستگەیەکی میترۆ لە ژێر زەوی چاوی بە ژمارەیەکی زۆر لە رۆژنامەنوسان کەوتوو لە وەڵامی پرسیارێکدا رایگەیاند، رۆژی یەکشەممە ئەنتۆنی بلینکن و لوید ئۆستن وەزیرانی دەرەوەی بەرگریی ئەمریکا سەردانی کیێڤ دەکەن و  پێکەوە تاوتوێی ئەو جۆرە چەکانە دەکەن کە پێویستیانە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ھێرشی روسیا.

سەرۆکی ئۆکراین ھیواشی خواست لەکاتی گونجاوی رەوشەکە بۆ پشتوانی گەلی ئۆکراین سەرۆکی ئەمریکا سەردانی کیێڤ بکات .

زیلینسکی وتیشی، لەوانەیە روسیا چەکی ئەتۆم بەکاربھێنێت.