گۆتێرێس: زیاتر لە ١٢ ملیۆن کەس لە ئۆکراین پێویستیان بە ھاوکاری مرۆیی ھەیە

2022-04-20   |  
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
"ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس" سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای ئاگربەستی مرۆیی بۆ ماوەی ٤ رۆژ لە ئۆکراین دەکات، پێشبینیش دەکات ژمارەی ئاوارەکان بگاتە سەروو ١٥ ملیۆن کەس.

"گۆتێرێس" رایگەیاند، پێویستە لەگەڵ جەژنی قیامە و بۆ ماوەی ٤ رۆژ ئاگربەستی مرۆیی لە ئۆکراین رابگەیەندرێت لە پێناو کردنەوەی رێڕەوە مرۆییەکان و رزگارکردنی ئەو کەسانەی لە چەندین ناوچەی ئەو وڵاتە گیریان خواردووە.

وتیشی، پێشبینی ئەوەش دەکەن کە ژمارەی ئەو کەسانەی پێویستیان بە ھاوکاری مرۆیی ھەیە بگاتە سەروو ١٥ ملیۆن کەس، کە ئێستا ژمارەیان ١٢ ملیۆنە.