وەرزش

كلۆپ ماوەی دوركەوتنەوەی ماتیپی ڕاگەیاند


 

یۆرگن كلۆپ ڕاهێنەری یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی ماوەی دوركەوتنەوەی جۆسێپ ماتیپی بەرگریكاری تیپەكەی ڕاگەیاند بەهۆی ئەو پێكانەی لە یارییەكەی وێست برۆمیچدا تووشی بوو.

لە لێدوانێكیدا كە میدیاكانی ئینگلتەرا بڵاویانكردووەتەوە ، كلۆپ ڕایگەیاندووە كە ماتیپ بەهۆی ئەو پێكانەوە بۆ ماوەی سێ هەفتەی لە یاریگاكان دور دەكەوێتەوە.

دور كەوتنەوەی ئەو بەرگریكارەش لە كاتێكدایە یانەی لیڤەرپول ماوەیەكی زۆرە هەریەك لە ڤان دایك و گۆمێزیشیان بەهۆی پێكانەوە لەدەستداوەو ڕەنگە تا كۆتایی ئەم وەرزە نەگەڕێنەوە بۆ یاریكردن.

بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا لیڤەرپولی پاڵەوانی وەرزی ڕابردوو پرێمەرلیگ بە كۆكردنەوەی ٣٣ خاڵ پلەی یەكەمی ڕیزبەندی خولەكەیان گرتووە.



2 مانگ پێشتر - Jan 1 2021 11:00AM
Print Friendly and PDF
زیاتر
123