بایدن داوای کۆبوونەوەیەک دەکات لەگەڵ ھاوپەیمانەکانی سەبارەت بە ڕەوشی ئۆکراین

2022-04-19   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
جۆو بایدن سەرۆکی ئەمریکا داوای کۆبوونەوەیەک دەکات لەگەڵ ھاویەپمانەکانی واشنتۆن سەبارەت بە ڕەوشی ئۆکراین و کۆشکی سپیش دەڵێت بایدن نیازی نییە سەردانی ئۆکراین بکات.

دوای ئەوەی لێپرسراوانی ئۆکراین ئاشکرایان کرد کە ڕووسیا دەستیکردووە بە ھێرشێکی نوێ بۆ کۆنترۆڵکردنی ناوچەی دونباسی ڕۆژھەڵات، لێپرسراوێکی کۆشکی سپی ڕایگەیاند، بایدن داوای کۆبونەوەیەکی کردووە لەگەڵ ھاوپەیمانەکانی ئەمریکا بۆ تاوتوێکردنی دوایین پێشھاتەکانی ئۆکراین، ھەر لەو کۆبوونەوەیەدا فراوانکردنی ھەوڵەکان بۆ سزادان و لێپرسینەوەی ڕووسیا تاوتوێ دەکرێت، ھەروەھا کۆبونەوەکە لە ڕێی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە بەڕێوەدەچێت، بەڵام ئاشکراینەکردووە کام وڵات بەشداری تێدا دەکات.

ھاوکات جین ساکی وتەبێژی کۆشکی سپی ڕایگەیاندووە، سەرباری ئەوەی ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکراین زۆر داوا لە بایدن دەکات سەردانی کیێڤ بکات و پشتگیری زیاتر بۆ ئەو وڵاتە دووپات بکاتەوە، بەڵام بایدن نیازی ئەو سەردانەی نییە.