ئۆساسۆنا و دیپۆرتیڤۆ ئەلاڤێس بە گۆڵێك یەكسان بوون
لە خولی یارییەكانی یانەی ریاڵ سۆسیداد دەرگای یاریگا بەڕووی یانەی دیپۆرتیڤۆ ئەلاڤێسدا كرایەوە.
لەدوای تێپەڕینی ٨ دەقیقە بەسەر دەستپێكردنی یارییەكە یاریزانێكی ئۆساسۆنا بەكارتی سور كر كرایە دەرەوە ، ئەمەش ئەركی ئەو یانەیەی قورس كرد كە زۆرینەی كاتەكانی یارییەكە بە یاریزانێك كەمترەوە بەڕێ بخات.
بەڵام وێرای كەمی یاریزانانیشیان ئۆساسۆنا خۆیان لەبەردەم هێرشەكانی دیپۆرتیڤۆ راگرت و ڕێگەیاند نەدا گۆڵیان لێ بكرێت.
دوای ئەوەی گێمی یەكەم بەبێ گۆڵ كۆتایی پێهات ، بەڵام لە گێمی دووەمدا و لە دەقیقەی ٦٧ وێرای كەمی یاریزانانیشیان ئۆساسۆنا دەستی خۆی وەشاند و گۆڵی پێشكەوتنی تۆمار كرد.
بەڵام لە دەقیقەی ٧٥ لەڕێی پەناڵتییەكەوە دیپۆرتیڤۆ ئەلاڤێس گۆڵی بەرامبەر بوونەوەی كردەوە و یارییەكەش بە یەكسانی و بە گۆڵێك بۆ هەرلایەكیان كۆتایی هات.
|