زیلینسکی: ماریۆپوڵ لە رەوشێکی نامرۆڤانەدایە

2022-04-17   |  
زیلینسکی
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکراین رایدەگەیەنێت، شاری ماریۆپوڵ لە رەوشێکی نامرۆڤاندایە، داواش لە ھاوپەیمانان دەکات چەکی قورس رەوانەی ئۆکراین بکەن.

سەرۆکی ئۆکراین، لە تۆمارێکی ڤیدیۆییدا رایگەیاند، لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا و سوید گفتوگۆی کردووە و باسیان لە فراوانکردنی سزاکانی سەر روسیا کردووە، وتیشی، رەوشی ماریۆپوڵ سەختە و بەھۆی گەمارۆی سوپای روسیاوە کەوتووتە ناو رەوشێکی نامرۆڤانەوە، کە بە ئەنقەست شارەکە لەناودەبات .

راشیگەیاند، بۆ راگرتنی وێرانبوونی ماریۆپوڵ دوو بژاردەیان لە بەردەمدایە، کە دۆست و ھاوپەیمانەکانی ئۆکراین چەکی قورس و فڕۆکەی پێویست بۆ ئۆکراین بنێرن بۆ شکاندنی گەمارۆی سەر ماریۆپوڵ، یاخود رێگەی دانوستان بگرنەبەر.