ئابوری

ماوەی پێنج ڕۆژە بانكی ناوەندی فرۆشتنی دۆلار كەمدەكاتەوە


ماوەی پێنج ڕۆژە بانكی ناوەندی فرۆشتنی دۆلاری كەمكردووەتەوە و لە دواین ڕۆژدا بە ڕێژەی لە سەدا ١٨ فرۆشتنی دۆلاری كەمكردووەتەوە، بە جۆرێك بڕەكەی گەیشتووەتە ١١ ملیۆن و ٤٢٧ هەزار دۆلار، بە بەهای ١٤٦٠ دینار بۆ هەر دۆلارێكی ئەمریكی، ئەویش بە بەراورد لەگەڵ ڕۆژی پێشووتردا كە ١٤ ملیۆن و ٥٤ هەزار دۆلار بووە.

لەو كاتەوەی كە بانكی ناوەندیی عێراق بەهای دیناری لە بەرامبەر دۆلاردا نزم كردووەتەوە، خواست لەسەر دۆلار تا دێت كەمتر دەبێت. بانكی ناوەندی سەد دۆلار بە ١٤٦ هەزار دینار دەفرۆشێت، بەڵام ئەوەی جێی سەرنجە دۆلار لە بازاردا بە كەمتر لەو نرخە ڕەسمیە ئاڵوگۆڕی پێوەدەكرێت.

2 مانگ پێشتر - Dec 31 2020 8:31PM
Print Friendly and PDF
زیاتر
123