روسیا سزای بەسەر سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا سەپاند

2022-04-16   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
روسیا سزای بەسەر سەرۆک وەزیران و وەزیرانی دەرەوە و بەرگریی بەریتانیادا سەپاند و رێگەیان پێنادات بچنە خاکەکەیەوە.

وەزارەتی دەرەوەی روسیا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد، بەھۆی رەفتارەکانی حکومەتی بەریتانیا و سەپاندنی سزا بەسەر گەورە لێپرسراوانی روسیا، بۆریس جۆنسن سەرۆک وەزیران و لیزە ترەس وەزیری دەرەوە و بێن واڵاس وەزیری بەرگریی بەریتانیا و نزیکەی ١٠ ئەندامی حکومەتی بەریتانیایان خستووەتە لیستی سزاکانیان و رێگەیان پێنادەن بچنە خاکی روسیاوە .

راشیگەیاند، ئەوە ھەنگاوە لە وەڵامی ئەو ھەڵمەتە میدیایی و سیاسییەیە کە لەندەن دەستیپێکردووە و ئامانج لێی خنکاندنی ئابووریی روسیا و گۆشەگیرکردنی مۆسکۆیە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، بەم نزیکانەش لیستی سزاکانیان فراوان دەکەن.

ھەفتەی رابردوو بۆریس جۆنسن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، سەردانی شاری کیێڤی پایتەختی ئۆکراینی کرد و لەگەڵ ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکراین کۆبووەوە.