زیاتر لە ٩٠٠ تەرمی ھاوڵاتیانی مەدەنی لە کیێڤ دۆزرانەوە

2022-04-16   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
ھێرشەکانی روسیا بۆ سەر ئۆکراین بەردەوامە و لە کیێڤی پایتەختیش زیاتر لە ٩٠٠ تەرمی ھاوڵاتیانی مەدەنی دۆزرانەوە.

پۆلیسی ئۆکراین لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوابەدوای کشانەوی ھێزەکانی روسیا لە باکوری ئۆکراین، زیاتر لە ٩٠٠ تەرمی مەدەنی لە کیێڤ دۆزراونەتەوە کە زۆربەیان بە گوللە کوژراون.

بڵاوبونەوەی ئەو ئامارە دوای ئەوە دێت کە وەزیری بەرگری روسیا رایگەیاند، وەک کاردانەوەیک بۆ بانگەشەی ئۆکراین بۆ ھێرشکردنە سەر خاکی روسیا، ھێرشە موشەکییەکانیان بۆ سەر کیێڤ چڕدەکەنەوە.