فینلەندا: تاوتوێی بابەتی بەئەندامبوونمان لە ناتۆ دەکەین

2022-04-14   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
سانا مارین سەرۆک وەزیرانی فینلەندا لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ ھاوتا سویدییەکەی ڕایگەیاند، ھێرشەکەی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراین گۆڕانکاری بنەڕەتی بەسەر ئاسایشی ئەوروپادا ھێناوە.

وتیشی، گفتوگۆ لە بارەی بە ئەندامبوونیان لە ناتۆ دەکەن و ئەو مەترسییانەش لەبەرچاو دەگرن کە لە ئایندەدا بەھۆی ئەم ھەنگاوەوە ڕووبەڕوویان دەبێتەوە.