تەندروستی

چین بە رەسمی رەزامەندی لەسەر بەکارھێنانی ڤاکسینی سینۆفارم دەربڕی


چین بە رەسمی رەزامەندی لەسەر بەکارھێنانی ڤاکسینێکی دژ بە کۆڤید ١٩ دەربڕی، کە لەلایەن کۆمپانیای سینۆفارمەوە پەرەی پێدراوە.

بە وتەی لێپرسراوانی تەندروستی چین، ڤاکسینەکە بەرێژەی ٧٩.٣٤% سەرکەوتوو بووە، ئەگەرچی بەراورد بە وڵاتانی تر چین تارادەیەک دواکەوت لە پەسەندکردنی ڤاکسین، بەڵام لە چەند مانگی رابردوودا سێ جۆری تر لە ڤاکسینی بۆ بەشێک لە ھاوڵاتیانی بەکارھێناوە کە زۆرتر مەترسی کۆرۆنایان لەسەربووە.

بەراورد بە ڤاکسینەکانی تری وەک "فایزەر-بیۆنتیک" و "مودێرنا" کە رێژەی سەرکەوتنیان ٩٠%ی تێپەڕاندوە، رێژەی سەرکەوتنی ڤاکسینی سینۆفارم کەمترە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بە ھەنگاوێکی گرنگ دادەنرێت بۆ چین لەو کێبڕکێ بەھێزەی وڵاتان بۆ پەرەپێدانی ڤاکسینی دژ بە کۆڤید ١٩ ئەنجامی دەدەن.



2 مانگ پێشتر - Dec 31 2020 1:26PM
Print Friendly and PDF
زیاتر