بۆ یەکەمجار دوای شەڕی ئۆکراین سەرکردەیەکی ئەوروپا لەگەڵ پوتن کۆدەبێتەوە

2022-04-11   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
بۆ یەکەمجار دوای سەرھەڵدانی شەڕی ئۆکراین، سەرکردەیەکی ئەوروپا لەگەڵ سەرۆکی روسیا کۆدەبێتەوە و قەیرانی ئۆکراین تاوتوێ دەکەن.

ئەمڕۆ کارڵ نیھامەر راوێژکاری باڵای نەمسا سەردانی مۆسکۆ دەکات و لەگەڵ ڤلادیمیر پوتن سەرۆکی روسیا رەوشی ئۆکراین و ھەوڵەکان بۆ راگەیاندنی ئاگربەست لەو وڵاتە تاوتوێ دەکەن، ئەوەش بۆ یەکەمجارە دوای سەرھەڵدانی شەڕی ئۆکراین، سەرکردەیەکی ئەوروپا لەگەڵ پوتن کۆدەبێتەوە.

راوێژکاری نەمسا دەیەوێت لە نێوان روسیا و ئۆکراین رۆڵی نێوەندگیر بگێڕێت و رۆژی شەممەش لەگەڵ ڤۆلۆدیمیر زیلیسنکی سەرۆکی ئۆکراین لە کیێڤ کۆبووەوە.