روسیا و ئۆکراین ئاڵوگۆڕ بە چەند دەستگیرکراوێک دەکەن

2022-04-10   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
روسیا و ئۆکراین ئاڵوگۆڕ بە چەند دەستگیرکراوێکی یەکتری دەکەن.

ئێرینا ڤێرشچوک، جێگری سەرۆک وەزیرانی ئۆکراین، رایگەیاند، ١٢ سەرباز و ١٤ ھاووڵاتیی ئۆکراینی کە نۆ کەسیان ژنن، بە دیل بە دیل و ئاڵوگۆڕی دەستگیرکراوەکان، لە لایەن روسیاوە ئازادکراون، لای خۆشیەوە، حکوومەتی روسیا، ئازادکردنی ١٤ دەریاوانی روسی راگەیاند، کە لە کەشتی "ئازۆف کۆنکۆد"ی مەدەنیدا بوون و لەسەرەتای ھێرشی روسیا بۆ سەر بەندەری ماریۆپوڵ لە لایەن سوپای ئۆکراینەوە دەستگیرکرا بوون.

ئەوە دووەمین پڕۆسەی ئاڵوگۆڕی دیلەکانە لە نێوان روسیا و ئۆکراین ئەنجامبدرێت، کاتێک سەرەتای ئەممانگە، سەرۆکایەتیی ئۆکراین رایگەیاند، ٨٦ سەربازی ئۆکراینی بەرامبەر ئازادکردنی ژمارەیەک روسیی ئازادکراون.