سلۆڤاکیا سیستمی بەرگریی موشەکیی ئێس ٣٠٠ی رادەستی ئۆکراین کرد

2022-04-09   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
سلۆڤاکیا سیستمی بەرگریی موشەکیی ئێس ٣٠٠ی رادەستی ئۆکراین کرد.

دوای ئەوەی ئەمریکا رایگەیاند، زیاتر لە ٣٠ وڵاتی جیھان بڕیاریانداوە ھاوکارییە سەربازییەکانیان بۆ ئۆکراین زیاتر بکەن، ئێدوارد ھیگەر سەرۆک وەزیرانی سلۆڤاکیا رایگەیاند، وڵاتەکەی سیستمێکی بەرگریی موشەکیی لە جۆری ئێس ٣٠٠، رادەستی ئۆکراین کردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو بڕیارە لەسەر داواکاری ئۆکراین و بەمەبەستی بەھێزکردنی توانای سەربازیی ئەو وڵاتە بەرامبەر ھێرشەکانی روسیا جێبەجێ کراوە.

دوای دەستپێکردنی ھێرشەکانی روسیا بۆ سەر ئۆکراین لە ٢٤ی شوباتی ئەمساڵ، بۆ یەکەمجارە سیستمی بەرگریی موشەکیی رادەستی کیێڤ دەکرێت.