روسیا کارکردنی ١٥ رێکخراوی بیانی رادەگرێت

2022-04-09   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
روسیا کارکردنی رێکخراوەکانی "لێبوردنی نێودەوڵەتی و چاودێریی مافەکانی مرۆڤ" لە وڵاتەکەی رادەگرێت.

وەزارەتی دادی روسیا لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، بەھۆی پێشێلکردنی یاساکانی روسیا، مۆڵەتی کارکردنی نوسینگەی ١٥ رێکخراوی بیانی لە مۆسکۆ ھەڵدەوەشێننەوە، کە لە ناویاندا رێکخراوەکانی "لێبوردنی نێودەوڵەتی و چاودێریی مافەکانی مرۆڤ" و دامەزراوەی "کارنگی بۆ ئاشتیی نێودەوڵەتی" ھەن.

ھەڵپەساردنی کاری ئەو رێکخراوانە لە مۆسکۆ، دوای بڵاوبوونەوەی چەند راپۆرتێکی ئەو رێکخراوانە دێت، لەبارەی سوپای روسیا و پێشێلکاریی و ئەنجامدانی تاوانی جەنگ لە ئۆکراین، کە حکومەتی روسیا بەردەوام راپۆرتی ئەو رێکخراوانە رەتدەکاتەوە، رێکخراوی چاودێریی مافەکانی مرۆڤیش رایگەیاند، گوومانی تێدا نییە ئەو ھەنگاوەی روسیا، بەھۆی بڵاوکردنەوەی راپۆرتەکانیانە لەبارەی جەنگ لە ئۆکراین.