ژمارەی قوربانیانی مەدەنی شەڕی ئۆکراین لە ٤٠٠٠ کەس نزیک دەبێتەوە

2022-04-09   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
ژمارەی قوربانیانی مەدەنی شەڕی ئۆکراین لە چوار ھەزار کەس نزیک دەبێتەوە.

نوسینگەی کۆمیسیاری باڵای مافی مرۆڤی سەر بە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەھۆی ھێرشەکانی روسیا بۆ سەر ئۆکراین، تا ئێستا لانیکەم ھەزار و ٦٢٦ مەدەنی کوژراون و دوو ھەزار و ٢٦٧ دیکەش برینداربوون.

ئاشکراشیکردووە، لە ئەنجامی شەڕ و پێکدادانەکانی ئۆکراین ١٦٩ منداڵ کوژراون و زیاتر لە ٣٠٦ی تریش برینداربوون.

ئاماژە بەوەشکراوە، پێدەچێت ئاماری قوربانیانی شەڕی ئۆکراین زۆر زیاتر لەو ئامارانە بێت کە تۆمارکراون و بڵاودەکرێنەوە.