لە عێراق ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کەمبووەتەوە
وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاشکرایکرد، زیاتر لە ٩٠٠ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و ٨ حاڵەتی گیان لە دەستدان بەھۆی ڤایرۆسەکە، تۆمار کرا.
وەزارەتی تەندروستی عێراق، لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ماوەی ٢٤ سەعاتی ڕابردوودا ٩٠١ تووشبووی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا و ٨ حاڵەتی گیان لە دەستدان بەھۆی ڤایرۆسەکە تۆمار کراوە و ھەزار و ٥٤٧ کەسی تریش، چاکبوونەتەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، لە سەرەتای سەرھەڵدانییەوە تا ئێستا، ٥٩٤ ھەزار و ٤٤٢ کەس لە عێراق تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ٥٣٦ ھەزار و ٣٤٨ کەسی تریش چاکبوونەتەوە و ١٢ ھەزار و ٨٠٨ کەسیش بەھۆی ڤایرۆسەکە، گیانیان لە دەستداوە.
|