تەندروستی

لە ٢٤ سەعاتدا زیاتر لە هەزار حاڵەتی گیان لە دەستدان بەهۆی كۆرۆنا لە ئەڵمانیا تۆماركرا


لە سەروبەندی تۆماركردنی زیاتر لە هەزار حاڵەتی گیان لە دەستدان بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ماوەی ٢٤ سەعاتدا، حكومەتی ئەڵمانیا پێی وایە ئەستەمە لە ئێستادا بەهۆی ڤایرۆسەكە، ژیان لەو وڵاتەدا، ئاسایی ببێتەوە.

یەنس سبان وەزیری تەندروستی ئەڵمانیا، ڕایگەیاند، بەهۆی زۆربوونی حاڵەتەكانی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئەستەمە لە ئێستادا ژیان لە ئەڵمانیا ئاسایی ببێتەوە، پێشبینیشی كرد ڤاكسینی دژی كۆرۆنا كاریگەری لەسەر كەمبوونەوەی حاڵەتەكانی تووشبوون بە كۆرۆنا، لە وڵاتەكەیدا هەبێت.

لە كاتێكدا حكومەتی ئەڵمانیا بە پێی پلانێك بە نیازە لە كۆتایی ئەمساڵدا نزیكەی ملیۆنێك و ٣٠٠ هەزار ڤاكسین بدات بە هاوڵاتیان، بەڵام بە پێی دوایین ئامار، لە ماوەی ٢٤ سەعاتی ڕابردوودا بۆ یەكەم جار، زیاتر لە هەزار حاڵەتی گیان لە دەستدان بەهۆی كۆڤید-١٩، لە ئەڵمانیا تۆمار كراوە.

2 مانگ پێشتر - Dec 30 2020 8:17PM
Print Friendly and PDF
زیاتر