ئەمڕۆ دەنگدان لەسەر ھەڵپەساردنی ڕووسیا لە ئەنجومەنی مافی مرۆڤ بەڕێوەدەچێت

2022-04-07   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
ئەمڕۆ کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان دەنگ لەسەر ھەڵپەساردنی ڕووسیا لە ئەنجومەنی مافی مرۆڤ دەدات، ڕووسیاش ھۆشداری دەدات لە ھەڵپەساردنی لەو ئەنجومەنە.

بە ھەوڵی ئەمریکا، دەنگدان بۆ ھەڵپەساردنی ڕووسیا لە ئەنجومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر ئەنجامدانی تاوانی جەنگە لە شاری "بوچا"ی ئۆکراین بەڕێوەدەچێت، ئەو ھەنگاوەش پێویستی بە دەنگی زۆرینەی سێیەکی ئەندامانی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکانە کە ١٩٣ ئەندام لە خۆدەگرێت.

نێردەی ڕووسیاش لە نەتەوە یەکگرتووەکان ھۆشداریداوە لەوەی ڕازی بوون بە ھەڵپەساردنیان لەو ئەنجومەنە لێکەوتەی زۆر خراپی دەبێت و پەیوەندییەکانی نێوان ڕووسیا و وڵاتانی ڕۆژئاوا ھێندەی تر ئاڵۆز دەکات.