سەربازانی ڕووسیا لە بوچا ژن و منداڵ و بە تەمەنیان کوشتووە

2022-04-07   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
ئۆلاڤ شۆڵتز ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ڕایگەیاند، سەربازانی ڕووسیا بەر لە کشانەوەیان لە بوچا ژن و منداڵ و کەسانی بە تەمەنیان کوشتووە و داواشیکرد بکوژان سزا بدرێن.

بۆریس جۆنسن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیاش کوشتنی خەڵکی بوچای بە کۆمەڵکوژی ناو برد و جەختیشیکردەوە بەردەوام دەبن لە سزاکانیان بۆ سەر ڤلادیمیر پوتن و زیانگەیاندن بە وڵاتەکەی.