تەندروستی

١٢٣ کەسی تر لە ھەرێم توشی کۆرۆنا بوون


١٢٣ کەسی تر لە ھەرێمی کوردستان توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، سی کەسیش گیان لە دەستدا.

وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لە ٢٤ سەعاتی رابردوودا ١٢٣ کەس توشی کۆرۆنا بوون، ٣ تووشبووش گیانیان لە دەستداوە و ٢١٧ توشبووی تریش چاکبوونەوە.

بەپێی ئامارەکانیش، تاکو ئێستا لە ھەرێمی کوردستان ١٠٣ ھەزار و ٢٢٢ کەس تووشی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیە ٦٩ ھەزار و ٩٦٧ کەسیان چاکبوونەتەوە و ٣ ھەزار و ٣٨٣ کەسی تریان گیانیان لە دەستداوە.



2 مانگ پێشتر - Dec 30 2020 2:29PM
Print Friendly and PDF
زیاتر