ئەڵمانیا و فەڕەنسا ٧٠ دیپلۆماتکاری ڕووسیا لە وڵاتەکانیان دەردەکەن

2022-04-05   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
ئەڵمانیا و فەڕەنسا ٧٠ دیپلۆماتکاری ڕووسیا لە وڵاتەکانیان دەردەکەن، ئیتاڵیاش پلانی ھەیە بۆ دەرکردنی دەیان دیپلۆماتکاری ڕووسیا.

وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا، ٤٠ دیپلۆماتکاری ڕووسیی لە باڵیۆزخانەی ڕووسیا لە بەرلین ئاگادارکردووەتەوە، کە ئەڵمانیا بەجێبھێڵن، بە ھەمان شێوە فەڕەنساش ٣٠ دیپلۆماتکاری ڕووسیی لە پاریس دەردەکات.

ھەر لە چوارچێوەی دەرکردنی دیپلۆماتکارانی ڕووسیا، حکومەتی ئیتاڵیا بە ھەماھەنگی لەگەڵ حکومەتەکانی ئەڵمانیا و فەڕەنسا، پلانی ھەیە بۆ دەرکردنی دەیان دیپلۆماتکاری مۆسکۆ لە وڵاتەکەی.

دەرکردنی ئەو دیپلۆماتکارە ڕووسییانە، لە چوارچێوەی سزاکانی وڵاتانی ئەوروپایە دژی ڕووسیا بەھۆی ھێرشی ئەو وڵاتە بۆ سەر ئۆکراین.