نەتەوە یەکگرتووەکان: زیاتر لە ١٤٠٠ مەدەنی لە ئۆکراین کوژراون

2022-04-04   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
نەتەوە یەکگرتووەکان کوژران و برینداربونی زیاتر لە ٣ ھەزار و ٤٥٥ مەدەنی لەسەرەتای دەستپێکردنی جەنگی روسیاوە بۆ سەر ئۆکراین راگەیاند.

کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، لە ٢٤ی مانگی شوباتی رابردۆوە کە لەشکرکێشی روسیا بۆ سەر ئۆکراین دەستیپێکرد تا ٢ی ئەم مانگە، ھەزار و ٤١٧ مەدەنی کوژراون و ٢ ھەزار و ٣٨ کەسی تریش برینداربون، لە نێو کوژراوەکانیشدا، ٢٢٢ ژن و ٤٠ منداڵ ھەیە.

لەلایەکی ترەوە، لە بۆردومانێکی روسیاشدا بۆ سەر شوێنێکی نیشتەجێبون لە شاری "خارکیڤ" لە باکوری خۆرھەڵاتی ئۆکراین، ٧ کەس کوژران و ٣٤ی تریش برینداربوون.