پێشانگەی پانۆرامای ڕۆژنامەگەری كوردی لە كەركووك كرایەوە

2021-05-31   |  
پێشانگە
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
لە یادی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و لەچوارچێوەی چالاكییەكانی یادی 46 ساڵەی دامەزراندنی یەكێتی پێشانگەیەك بەناونیشانی "پانۆرامای ڕۆژنامەگەری كوردی ‌لەكوردستان- ەوە بۆ كوردستانی نوێ"لەبارەگای ناوەندی ڕێكخراوە دیموكراتییەكانی یەكێتی لەشاری كەركوك، كرایەوە. پێشانگەکە باس لە رەوشی رۆژنامەگەری کوردی لە ماوەی ١٠٠ ساڵی تەمەنیدا قۆناغەکانی گۆڕانکاری رۆژناەگەری کوردی دەکات، لەلایەن ڕۆژنامەنوس مەریوان مەسعود بەھاوکاری بۆردی ڕێکخراوە جەماوەریەکانی یەکێتی و ناوەندی ڕێکخراوە دیموکراتیەکانی یەکێتی لەکەرکوک ڕێکخراوە.